له رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو و له چركه‌ساتی یه‌كه‌می ده‌ستپێكی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین و سوپای ئیسڕائیل، ده‌یان هاووڵاتی بیانی كوژران یاخود به بارمته براونه‌ته غه‌زه.
زۆربه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه بیانییانه له فێستیڤاڵه میوزیكه‌كه‌ی بیابانی باشووری ئیسڕائیل بوون و له كاتی هه‌وڵی خۆڕزگاركردن له نزیك سنووری غه‌زه به‌دیل گیران، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه نافه‌رمییه‌كان بارمته‌كان ژماره‌یان بریتییه له 250 كه‌س.
تایله‌ند له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه دێت كه زۆرترین قوربانییان له شه‌ڕه‌كه‌دا هه‌یه كه 18 هاووڵاتی كوژراون و 9ی تریش بریندارن و هه‌روه‌ها 11ی تریش بوونه‌ته بارمته.
له ریزبه‌ندی دووه‌م هاووڵاتییانی خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی دێن كه وه‌ك واشنتۆن باسی لێوه ده‌كات، به‌لایه‌نی كه‌م 11 هاووڵاتییان كوژراون و چه‌ندانی دیكه‌ش بوونه‌ته بارمته و ئێستا له غه‌زه له‌ژێر ده‌ستی چه‌كداره‌كانن.
ریزبه‌ندی وڵاتانی تر به‌مشێوه‌یه دێن، نیپال 10 كه‌س كوژراون و 4 بریندارن، له كاتی هێرشه‌كه بۆ سه‌ر ئاهه‌نگه میوزیكه‌كه 17 قوتابی نیپالی ئاماده‌بوون.
ئه‌رجه‌نتین: 7 كه‌س كوژراون و 15ی تریش بێسه‌روشوێنن.
فڕه‌نسا: 8 هاووڵاتی كوژراون و 13ی تریش بێسه‌روشوێنن.
ڕووسیا: 4 هاووڵاتی كوژراون و 6ی تریش بێسه‌روشوێنن.
ئۆكڕاینا: 2 ئافره‌ت كوژراون كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو له ئیسڕائیل ده‌ژیان.
به‌ریتانیا: 2 هاووڵاتی كوژراون و ژماره‌یه‌كی تریش بێسه‌روشوێنن.
كه‌نه‌دا: 1 هاووڵاتی كوژراوه و 3ی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن.
به‌ڕازیل: 1 هاووڵاتی كوژراوه و 3ی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن..
پیڕۆ: 1 هاووڵاتی كوژراوه و 3ی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن.
كه‌مبۆدیا: 1 قوتابی كوژراوه.
چه‌ند هاووڵاتییه‌كی بیانی تریش هه‌ن كه له هه‌مانكاتدا خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئیسڕائیل بوون، ئه‌وانیش بریتین له: ئه‌ڵمانیا ژماره‌ی كوژرا و برینداران هێشتا دیار نین، فیلیپین 5 بارمته، نه‌مسا 3 بارمته، چیلی و ئیتاڵیا و پاراگوای و ته‌نزانیا و مه‌كسیك و كۆڵۆمبیا هه‌ریه‌كه‌و 2 بارمته‌یان هه‌یه، هه‌روه‌ها ئیرله‌نداش بارمته‌یه‌كی هه‌یه.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه له‌نێو بێسه‌روشوێنان و ئه‌وانه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌تائیبی قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس وه‌ك بارمته براونه‌ته غه‌زه، چه‌ند هاووڵاتییه‌كی تری خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی بیانی هه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا ناسنامه‌یان دیار نییه و نازانرێ كێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.