Erbil 7°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 22:58

له‌ ڕێوڕه‌سمی مه‌ولوودێكی پێغه‌مبه‌ر له‌ پاكستان ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ ڕووی دا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمێك بۆ یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له‌ وڵاتی پاكستان، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ ڕوویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 100 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی.

ڕووداوه‌كه پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ هه‌رێمی بلووشستان له‌ باشووری رۆژئاوای پاكستان ڕوویداوه‌، له‌ كاتێكدا خه‌ڵكێكی زۆر بۆ یادكردنه‌وه‌ی مه‌لوود و له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له‌ مزگه‌وتێك كۆببوونه‌وه‌.

رۆژنامه‌ی (داون)ی پاكستانی بڵاوی كرده‌وه‌: ته‌قینه‌وه‌كه‌ خۆكوژی بووه‌ و كه‌سێك له‌به‌رده‌م مزگه‌وته‌كه‌دا خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان 52 كه‌س كوژراون و 50ی تریش بریندار بوون.

بڵاویشی كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌نێو قوربانییه‌كان جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌رێمی بلووشستان و چه‌ند ئه‌ندامێكی پۆلیس هه‌ن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.