Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 17:14

له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌نقه‌ره‌ ئافره‌تێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ گه‌ڕه‌كی ماماك له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 68 ساڵ گیانی له‌ده‌ست دا، ده‌گوترێ ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌هۆی لێچوونی غازه‌وه‌ بووه‌.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ نهۆمی زه‌مینی باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له‌ گه‌ڕه‌كی ماماك له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ڕوویداوه‌ و سیسته‌می غازی ماڵێك ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌دا ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 68 ساڵ به‌ناوی فاتیمه‌ كۆسه‌ كه‌ له‌نێو باڵه‌خانه‌كه‌دا بووه‌، گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

بەهۆی تەقینەوەکەوە زیان بەر چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌كی دەوروبەریش کەوتووە و تیمەکانی پۆلیس له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان به‌رده‌وامن.

لای خۆیه‌وه‌ پارێزگای ئەنقەرە لە ڕاگەیەندراوێکیدا سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌كه‌ ڕایگه‌یاند کە سەرچاوەی تەقینەوەکە غازی سروشتی بووە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ پێنجشه‌میش به‌هۆی لێچوونی غازه‌وه‌ له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له‌ گه‌ڕه‌كێكی شاری ئه‌سته‌نبۆڵ ته‌قینه‌وه‌ ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و چواری دیكه‌ش بریندار بوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.