Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 16:15

له‌ دوای نیوه‌ڕۆوه‌ لافاو له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ دروستبووه‌ و به‌رپرسان هۆشداری زیاتر ده‌ده‌ن

کوردستان TV
100%

له‌ دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌وه‌ به‌شێك له‌ شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری ئه‌سته‌نبۆڵ له‌ توركیا ژێرئاو كه‌وتوون و به‌هۆی بارانی به‌خوڕ و زۆره‌وه، ‌لافاو دروستبووه‌.

به‌رپرسانی شاره‌كه‌ هۆشدارییان داوه‌ كه‌ لافاوه‌كان شه‌قام و كۆڵانی زیاتر له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ بگرێته‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشبینی كراوه‌ بارانبارینی به‌خوڕ تا به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی هه‌ینی به‌رده‌وام ‌بێت.

شاره‌وانی ئه‌سته‌نبۆڵ سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ تا سبه‌ی هه‌ینی ئاگاداری خۆیان و ماڵ و حاڵیان بن له‌ كاتی دروستبوونی لافاو و كۆبوونه‌وه‌ی باران.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ شه‌پۆڵه‌ بارانه‌ به‌ خوڕه‌كه‌، شه‌وی رابردوو و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌ند شارێكی وڵاتی یۆنانیشی گرتبووه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ لافاو له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك دروست ببوو و سه‌دان كه‌سیش له‌ خنكان ڕزگار كرابوون.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.