بڕی زیاتر لە 11 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی9ی2023، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان بڵاویكرده‌وه، دوای دەستبەرداگرتنی بڕی (11) کیلۆ 650)گرام، لە ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستال لەشاری هەولێر و تەواکردنی رێکارەیاساییەکان و وەرگرتنی بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایش بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران، لە ڕێکەوتی 25ی 9ی 2023 دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش - سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی راپەڕین، بەهاوبەشی توانرا (5) پێنج تۆمەتبار لە شاری سلێمانی و شارۆچکەی قەڵادزێ دەستگیربکرێن لەگەڵ بڕێکی تر لەهەمان جۆری ماددەی هۆشبەر.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تۆمەتباران پەڕوای لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوەو بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرەئەقڵیەکان ڕووبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.
5 تۆمه‌تبار به بڕی زیاتر له 11 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.