Erbil -0°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 05:41

یەكێتی زانایان: گرنگە هەوڵی جێبەجێكردنی فەرمایشتەكانی پێغەمبەر (د.خ) بدەین

مەراسیم و ئاهەنگ ‌و خوێندنەوەی مەولود ‌و سەڵەوات و ئەنجامدانی خێرو بەخشینەوەی شیرینی و پێشوازیكردن لەم یادە ، نیشانەی خۆشەویستی و وەفاداری و پابەندی و پێگەی ئەو زاتە پیشان دەدات لەناو میللەتی كورددا.
کوردستان TV
100%

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بە بۆنەی مانگی مەولوود و لەدایكبوونی پێغەمبەر(درودی خوای لەسەر بێت) رایگەیاند: گرنگە وەك ئەركێكی ئیسلامی و ئینسانی‌ هەوڵی جێبەجێ كردنی فەرمایشتەكانی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) بدەین و بە تێگەیشتنی دروست و زانستی زیاتر پەیامەكانی ئەو زاتە بۆ خەڵك شی بكەینەوە‌.
ئەمڕۆ سێشەممە 26ی9ی2023 مەكتەبی تەنفیزی، یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان  بە بۆنەی ساڵوەگەڕو یادی پڕ شكۆو شانازی لەدایكبوونی پێغەمبەری سەروەر حەزرەتی محمد (درودی خوای لەسەر بێت) بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە، كەتیایدا هاتووە: ئەم یادە تایبەتمەندی خۆی هەیە لای گەلی كوردی موسڵمان، بۆیە ساڵانە لەگەڵ هاتنەوەی ئەم مانگە خەڵك بەجۆش‌و خرۆشەوە، بەمەراسیم و ئاهەنگ‌و خوێندنەوەی مەولود‌و سەڵەوات و ئەنجامدانی خێرو بەخشینەوەی شیرینی پێشوازی ئەم یادە دەكەن، ئەمەش نیشانەی خۆشەویستی و وەفاداری و پابەندی و پێگەی ئەو زاتە پیشان دەدات لەناو میللەتی كورددا.
هەروەها دەڵێت: گرنگە وەك ئەركێكی ئیسلامی و ئینسانی‌ هەوڵی جێبەجێ كردنی فەرمایشتەكانی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) بدەین و، بە تێگەیشتنی دروست و زانستی زیاتر پەیامەكانی ئەو زاتە بۆ خەڵك شیبكەینەوە‌.
دەشڵێت:  دەبێ لێبوردەیی‌و پەیامی میانڕەوی و بەخشندەیی ئیسلام ‌و پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) پیشانی مرۆڤایەتی و جیهان بدەین، لەهەمان كات بنەمای چاكسازی و دیالۆك و دادپەروەری و ئاشتی پێكەوەژیان و گیانی برایەتی و تەبایی زیاتر پەرە پێ بدەین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.