Erbil 13°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 03:28

ئه‌و كه‌سانه‌ی كاشی و مه‌ڕمه‌ڕ و تانكی گۆڕستانه‌كانیان ده‌دزی ده‌ستگیركران

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانی پارێزگای كه‌ربه‌لا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ فێرببوون له‌ گۆڕستانه‌كان كاشی و مه‌ڕمه‌ڕ و تانكیان ده‌دزی و ده‌یانفرۆشته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: له‌ چه‌ند رۆژی ڕابردوودا چه‌ند هاووڵاتییه‌ك سكاڵایان تۆمار كردبوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر گۆڕی خۆشه‌ویسته‌كانیان كه‌لوپه‌لیان دزراوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هێزه‌كانمان بۆسه‌یه‌كیان دانا و له‌ كاتی هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی تاوانه‌ دزیكردنه‌كه‌، سێ كه‌سیان ده‌ستگیر كرد.‌

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌رسێ كه‌سه‌كه‌ دانیان به‌وه‌دانا كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا له‌ گۆڕستانه‌كانی پارێزگای كه‌ربه‌لا چه‌ندان كه‌لوپه‌لی وه‌ك كاشی و مه‌ڕمه‌ڕ و بڵندگۆی ده‌نگی و تانكی ئاو و ده‌رگه‌ و په‌نجه‌ره و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی تریان دزیوه‌ و فرۆشتوویانه‌ته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانی كه‌ربه‌لا جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تۆمه‌تباره‌كان ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ر كران تا سزای تاوانه‌كانیان وه‌ربگرن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.