ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی كەسێكی ڕاگەیاند كە تۆمەتبارە بە دزینی 100 ملیۆن دینار لە پارێزگای بەسرە.
وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی مەفرەزەكانی بەشی دژە تاوان لە بەسرە ئاگاداركرانەوە لە دزینی 100 ملیۆن دینار و هەندێك تەسبیح و ئەڵقەی زیو لە ماڵێك لە یەكێك لە گەڕەكەكانی قەزای شەتولعەرەب لە پارێزگای بەسرە،مەفرەزەكان دەستیانكرد بە كۆكردنەوەی زانیاریی پێویست بۆ دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتبارەكە و دەستگیركردنی و دەستبەسەرداگرتنی سەرجەم ئەو شتە دزراوانەی لەبەردەستیدا بوون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای ئەوەی تۆمەتبار لێكۆڵینەوەی قووڵی لەگەڵ كراو رووبەڕووی بەڵگەكان كرایەوە، بەڕاشكاوی دانی بەوەدانا كە دزی لەو ماڵەدا كردووە.
ئەو كەسەی كە بڕی 100 ملیۆن دیناری لە ماڵێكدا دزیبوو، دەستگیركرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.