دەسەڵاتدارانی نیوزلەندا ڕایانگەیاند، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.2 پلە لە كەناراوەكانی دوورگەی باشووری نیوزلەندا ڕوویدا.
سەنتەری ڕووپێوی بومەلەرزەزانی نیوزلەندا ڕایگەیاند، بوومەلەرزەكە شەوی رابردوو ڕوویداوە و ناوەندی بومەلەرزەكەی دەكەوێتە 124 كم لە ڕۆژئاوای شاری كرایستچەرچ و لە قووڵایی 11 كم.
سەنتەرەكە لە پۆستێكدا لە ماڵپەڕەكەیدا ئاماژەی بەوەشكردووە، نزیكەی 15 هەزار كەس ڕایانگەیاندووە كە هەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە.
بەگوێرەی زانیارییەكان لە ئەنجامی بوومەلەرزەكەدا هیچ زیانێكی مرۆیی و زیانێكی ماددی تۆمار نەكراوە.
شایانی باسە نیوزلەندا دەكەوێتە سەر ئەڵقەی ئاگری زەریای هێمن، ناوچەیەك كە پلاكی تەكتۆنیكی تێیدا كۆدەبنەوە و خۆلێدانیان لەگەڵ یەكتردا دەبێتە هۆی چالاكییەكی بەرچاوی بوومەلەرزەزانی و گڕكانەكان.
بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە كەناراوەكانی نیوزلەندا روویدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.