Erbil 14°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 20:32

كتێبی "توند ڕه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی مرۆڤایه‌تی گیرۆده‌ی بوو" بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی مه‌راسیمی ناساندنی كتێبی "توندڕه‌وی ئه‌ونه‌خۆشییه‌ی مرۆڤایه‌تی گیرۆده‌ی بووه‌" له‌ نووسینی " به‌رهه‌م شێخ عزه‌دین" به‌ڕێوه‌چوو. به‌ئاماده‌بوونی د. پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی، د. عبدوڵڵا وه‌یسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان و به‌به‌شداری مامۆستایانی به‌ڕێزی ئایینی، له‌مه‌راسمێكدا كتێبی"توندڕه‌وی ئه‌ونه‌خۆشیه‌ی مرۆڤایه‌تی گیرۆده‌ی بووه‌"، له‌نوسینی نوسه‌ر "به‌رھه‌م شێخ عزه‌دین" كه‌ له‌سه‌رئه‌ركی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی ، چاپكراوه‌ ناسێنرا له‌وته‌یه‌كدا د. پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی، پیرۆزبایی له‌نووسه‌ری كتێبه‌كه‌ كردو بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی مه‌یدانی له‌خستنه‌ڕووی كێشه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری زانستی و واقیعی و كاركردنی دوومه‌وداو درێژخایه‌ن بۆ به‌رھه‌م ھێنانی ئه‌م به‌رھه‌مه‌ ئه‌ده‌بییه‌، دواتر ڕۆڵی مامۆستایانی به‌ڕێزی ئایینی به‌گرنگ پێناسه‌كرد له‌ ئاراسته‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌و بڵاو كردنه‌وه‌ی ھۆشیاری و بیری میانڕه‌وی ئاشتی و ته‌بایی، سوپاسی مامۆستایانی ئایینی كوردستانی كرد له‌ ھه‌ڵوێست و پشتیوانی بۆدۆخی سه‌پێنراو به‌سه‌ركوردستان و ئه‌و زوڵمه‌ی كه‌له‌مافه‌كانی كورد له‌عێراق ده‌كرێت، ھه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی كوردستانی بۆبژارده‌ی نوێ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌عێراق خسته‌ڕوو، د. پشتیوان سادق زێتر وتی" پشتیوان به‌خوای گه‌وره‌و یه‌ك ھه‌ڵوێستی خه‌ڵكی كوردستان، ده‌گه‌ینه‌ كه‌ناری ئارام و ژیانێكی شایسته‌تر بۆ میلله‌ته‌ سه‌ربه‌رزه‌كه‌مان . وه‌زیری ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی،پشتیوانی خۆی دوپاتكرده‌وه‌ بۆ پڕۆسه‌ی نوسین و كتێب و توێژینه‌وی زانستی و ڕایگه‌یاند پاڵپشتیه‌كانمان بۆ گۆڕه‌پانی زانستی و كتێب و به‌ڵگه‌ مێژوویه‌كان كه‌له‌خزمه‌تی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و كوردستان بێت و ھه‌روه‌ھا بواری خوێندنی باڵافراوانتر ده‌كه‌ین. كتێبی "توند ڕه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی مرۆڤایه‌تی گیرۆده‌ی بوو"،شه‌شه‌مین كتێبی نووسه‌ر" به‌رهه‌م شێخ عزه‌دین"، له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف چاپكراوه‌ له‌182لاپه‌ڕه‌ پێك هاتووه‌.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.