Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 10:22

ڕووسیا خستنە خوارەوەی دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئۆكراینای راگەیاند

کوردستان TV
100%

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی سپۆتنیكی رووسی،وەزارەتی بەرگری رووسیا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاندووە،  هێزەكانی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا ،دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئۆكرانییان لە ئاسمانی ناوچەی كالوگا و تڤێر خستووەتە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند: شەوی 16ی ئەیلول هەوڵێكی كیێڤ بۆ ئەنجامدانی هێرشێك بە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر ئامانجەكانی سەر خاكی فیدراسیۆنی ڕووسیا پووچەڵكرایەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو دوو فڕۆكە ئۆكراینییە بەهۆی سیستەمی بەرگری ئاسمانی كە بەسەر خاكی ناوچەی كالوگا و تیڤێردا دەسووڕانەوە لەناوبراون.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.