وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا ئاشكرای كرد كه نزیكن كۆتایی به كاره‌كانی پشكنین بۆ بۆڕییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بهێنن و ئاماده‌بن بۆ پڕۆسه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
ئاڵپئارسڵان بایراكتار وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له شاری ئه‌نقه‌ڕه ڕایگه‌یاند: توركیا نزیك ده‌بێته‌وه له كۆتاییهێنان له كاره‌كانی پشكنینی بۆڕییه نه‌وته‌كان و دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشتر توركیا ئاماژه‌ی به‌وه دابوو كه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه و لافاوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وڵاته‌كه‌یان، هه‌ندێ له بۆڕییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت زیانیان به‌ركه‌وتووه، بۆیه ده‌بێت پشكنین و كاری نۆژه‌نكردنه‌وه بۆ بۆڕییه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.
بایراكتار له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتی: ئه‌مڕۆ كۆمپانیای جێبه‌جێكار، كاره‌كانی پشكنین و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆڕییه نه‌وته‌كانی ته‌واو كردووه و خه‌ریكی كۆكردنه‌وه و هێنانی ڕاپۆرتی كۆتایی نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ن.
به‌ڵام وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا زانیاری له‌باره‌ی واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا نه‌كرد.
له كۆتاییه‌كانی مانگی ئابی ڕابردوو پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی بۆڕییه‌وه راگیرا و تا ئێستا زیانه‌كانی ڕاگرتنه‌كه به زیاتر له 4 ملیار دۆلار ده‌خه‌ملێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.