Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:41

دوای بوومەلەرزەكەی مەغریب.. بوومەلەرزەیەك ڕۆژئاوای جەزائیری ھەژاند

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بۆ پاراستنی شارستانیی جەزائیر ڕایگەیاند كە بوومەلەرزەیەك، ژمارەیەك ویلایەتی ڕۆژئاوای ئەو وڵاتەی ھەژاندووە، بەڵام ھیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبووە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بۆ پاراستنی شارستانیی جەزائیر ڕاگەیەندراوێكی لەوبارەیەوە بڵاوكردەوە و تیایدا ھاتووە: دوای ئەو بوومەلەرزەیەی كە دانیشتوانی ژمارەیەك لە ویلایەتی ڕۆژئاوای وڵات ھەستیان پێكرد، تیمەكانمان ھەڵمەتێكی فڕاوانیان بۆ بەدواوچوون لە زیانەكانی بوومەلەزرەكە لە ویلایەتی تیندوف، بەنی عەباس، تیمیمۆن، بەشار، نەعامە، تەلمسان، سیدی بلعەباس ئەنجامدا.
بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، تا ئێستا لە ئەنجامی بوومەلەرزەكە، ھیچ زیانێكی گیانی و ماددی تومارنەكراوە.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت، دوێنێ ھەینی بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6،8 پلە بە پێوەری ڕێختەر مەغریبی ھەژاند.
لای خۆیەوە وەزارەتی ناوخۆی مەغریب ڕایگەیاندووە، بەپێی ئامارە بەراییەكان لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیەدا كە لە زۆربەی ناوچەكانی ئەو وڵاتە ھەستی پێ كراوە، 632 كەس گیانیان لەدەستداوە و 329 كەسیش برینداربوون.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.