پزیشكان هۆشداری لە نەخواردنەوەی ئاوی پێویستی ڕۆژانە دەدەن ، جەختیش لەوە دەكەنەوە كە ئەمە كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەبێت، بەتایبەتی كەسانی بەساڵاچوو، لێرەدا پرسیارێك دێتە پێشەوە ، ئایا رۆژانە جەستەی مرۆڤ پێویستی بەچەند لیتر ئاو دەبێت ؟
دكتۆر یلێنا سۆلۆماتینا ،پسپۆڕی خۆراكی ڕووسی، دەڵێت:ئەوەی دەوترێت رۆژانە جەستەی مرۆڤ پێویستی بەدوو لیتر ئاوە هەڵەیە، چونكە ئەم برە ئاوە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆڕێت.
بە وتەی ئەو پسپۆڕە، باشتر وایە هەر 20 خوولەك جارێك 2-3 قووم ئاو بخورێتەوە، هۆشداریش دەدات لە دەرئەنجامەكانی كەمی ئاو لە جەستەدا، لەوانە: كاریگەری نەرێنی لەسەر مێشك، بارودۆخ و هەڵسوكەوتی كەسەكە، دروستبوونی بەرد لە گورچیلەدا، لاوازبوونی سیستەمی بەرگری لەش، ئەمە جگە لەوەی كێشە لە كۆئەندامی هەرس و سییەكان و جگەر و ئەندامەكاندا دروست دەبێت.هەروەها كەمی ئاو كاریگەری نەرێنی لەسەر دەركەوتن دەبێت، بەو پێیەی بارودۆخی پێست و قژ و نینۆك خراپتر دەبێت.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ئیزڤێستیا"، ئەو پسپۆڕە ڕووسییە ئاماژەی بەوە كردووە، خواردنەوەكانی دیكەی وەك چا و قاوە قەرەبووی كەمی ئاو لە جەستەدا ناكەنەوە، بەڵام ڕەنگە ببێتە هۆی وشكبوونەوەی لەش.
پسپۆڕێكی خۆراك: ئەوەی دەوترێت رۆژانە جەستەی مرۆڤ پێویستی بەدوو لیتر ئاوە هەڵەیە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.