Erbil 17°C شەممە 21 ئەیلوول 06:23

ئه‌مشه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5 پله‌ی ڕێخته‌ر له‌ وڵاتێك ڕووی دا

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5 پله‌ی ڕێخته‌ر له‌ وڵاتی ئازه‌ربایجان ڕووی دا.

به‌گوێره‌ی كه‌شناسی ئازه‌ربایجان بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ باكوری رۆژئاوای شاری ئه‌دجیكابووڵ له‌ قوڵایی 18 كیلۆمه‌تر ڕوویداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تا ئێستا زانیاری له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری بوونی زیانی گیانی و ماددی ڕوون نه‌بۆته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوو مانگ به‌ر له‌ ئێستا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر به‌هه‌مان پله‌ی ڕێخته‌ر له‌ باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان ڕووی دابوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.