ئهمڕۆ پێنجشهم له ههولێر لیژنهی بهرهنگاربوونهوهی كۆلێرا كۆبووهوه و بۆ ڕێگریكردن له ئهگهری بڵاوبوونهوهی پهتاكه چهند ڕێنماییهكی بڵاو كردهوه.
ئهمڕۆ پێنجشهم بە سەرپەشتی د. دلۆڤان محمد فاتح جلال بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی سکچوونی توند (كۆلێرا) کۆبۆوە بۆ مەبەستی پێداچوونەوە لە ڕێکارەکانی پاراستی تەندروستیی هاووڵاتییان لە ڕێگەی تیمەکانی چاودێری تەندروستی و تیمەکانی ئاو بۆ پشکنینی سەرچاوەکانی ئاوی خواردنەوە و ڕێنماییدان بە چێشتخانە و شوێنە گشتییەکان لە پابەندبوونیان بە ئەو ڕێنماییانەی کە دەبنە هۆی پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییان لە سکچوونی توند.
له كۆبوونهوهكهدا تیشک خرایە سەر هۆشیاریکردنەوەی هاووڵاتییان چ لە چێشتخانەکان بێت یاخود لە کاتی دابینکردنی ئاو دەبێت دڵنیابنەوە لە سەرچاوەکانی ئاوی پاک و هۆشیاریکردنەوەی هاووڵاتییان بە گشتی لە ڕێگەی بڵاوکراوەکان و تیمەکانی هۆشیاری تەندروستی لە بنکە تەندروستییەکان بۆ ئەوەی لە سنووری شاری هەولێر بە سەرپەشتی پاراستنی تەندروستی بەدواداچوون بۆ گشت بیرەکانی ئاوی پاک و چێشتخانە و هەموو ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی بڵاوبوونەوەی سکچوونی توند و ڕێگرییان لێ بکرێت.
له كۆتایی كۆبوونهوهكهدا بەڕێوەبەری گشتی تهندروستی ههولێر بەشە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بۆ کارکردن لەسەر هۆشیاریکردنەوەی هاووڵاتییان و بڵاوکردنەوەی ڕێنماییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.