پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، لە چوارەمین کۆنگرەی نائاسایی خۆی كه لە ناوەندیی بازرگانی جیهان ساز کرا، دوو هاوسەرۆکی نوێی دەستنیشان کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 27ـی 08ـی 2023 پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە دروشمی ''ئێمەی هەدەپە هەر سەردەکەوین'' و ''ئومێد گەورە دەکەین'' چوارەمین کۆنگرەی نائاسایی خۆی لە ناوەندیی بازرگانی جیهان ئەنجام دا.
هەڵبژاردنەکان لەسەر لیستی تاک بەڕێوەچوون، سوڵتان ئۆزجان و جاهیت کرکازاک دەنگی زۆرینەی پێویستی 904 ئەندامی تۆمارکراویان بەدەستهێنا و وەک هاوسەرۆکی گشتیی پارتەکە هەڵبژێردران.
هەر لە کۆنگرەکەدا ئەندامانی سەرەکی، یەدەگی ئەنجوومەنی هەدەپە، ئەنجوومەنی ناوەندی ئینزباتی و دەستەی سازان هەڵبژێردران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.