Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 19:53

دەركەوتنی لەناكاوی چاڵێكی گەورە لە توركیا مەترسی روودانی بوومەلەرزەی لێدەكەوێتەوە ؟!

کوردستان TV
100%

لە شاری قۆنیای توركیا چاڵێكی نوێ بە تیرەی نزیكەی 20 مەتر و قوڵایی 15 مەتر دەركەوت، ئەوەش ترس و دڵەڕاوكێی لای دانیشتوانی ناوچەكە دروستكرد .
بەگوێرەی ڕۆژنامەیەكی توركی، كرێكارانی كشتوكاڵی لە كێڵگەیەكی پەتاتە لە ناحیەی باشاجیل-ی سەر بە ناوچەی قەرەپینار لە شاری قۆنیا لە توركیا، سەرنجیان داوە بە دەركەوتنی چاڵێكی قووڵ، كە نزیكە لە هاوشێوەی ئەوچاڵەی پێشوو كە لە دوای بوومەلەرزە وێرانكەرەكەی مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوودا دەركەوت .
لەبەرامبەردا كازم ئەسلان سایان، خاوەنی ئەو كێڵگەیەی چاڵەكەی تێدا دەركەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، لەكاتێكدا لە كێڵگەكەدا بوون بۆ ڕشاندنی دەرمانی قڕكەر، سەرنجیان داوە بەو چاڵە و نەیانتوانیوە لێی نزیك ببنەوە، چونكە ئێوارە بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاتێك  لە بەیانییەكەیدا دركیان بە قەبارەكەی چاڵەكە كردووە، بارودۆخەكەیان بە بەرپرسان ڕاگەیاندووە بۆ ئەوەی پشكنین بۆ چاڵەكە بكەن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.