وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و نیشته‌جێكردنی میسڕ ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرای كرد كه ڤایرۆسی گۆڕاوی نوێی كۆڤید 19 كه به (ئیریس) ناسراوه، گه‌یشتۆته وڵاته‌كه‌یان و حاڵه‌تی تووشبوون تۆماركراوه.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاند كه دوو حاڵه‌تی تووشبوونیان به ئیریس تۆماركردووه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌ردوو تووشبووه‌كه ته‌ندروستییان باشه و ئێستا چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه رۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوو یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوونی ئیریس له وڵاتی جه‌زائیر ڕاگه‌یه‌نرابوو.
لای خۆشییه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق تا ئێستا ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه كه هیچ حاڵه‌تێكی تووشبووی ئیریس له وڵات تۆمار نه‌كراوه و نییه.
گۆڕاوی ئیریس درێژكراوه‌ی جۆری گۆڕاوی ئۆمیكڕۆنه و سه‌ره‌تا له ساڵی 2021 له ئه‌فریقا بڵاو بووه‌ته‌وه، نوێترین داتای ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئێستا له زیاتر له 51 وڵاتی جیهان بڵاو بۆته‌وه.
گۆڕاوه‌كه له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی بەریتانیا، چین، ئەمریکا، کۆریای باشوور، ژاپۆن، کەنەدا، ئوستڕالیا، سەنگافوره، فەرەنسا، پورتوگال و ئیسپانیا تۆماركراوه.
پێشتر ماریا ڤان كێرخۆف به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی سه‌باره‌ت به‌م جۆره نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ڕایگه‌یاندبوو كه له ئۆمیكڕۆن زووتر بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌ڵام مه‌ترسی و رێژه‌ی كوشتنی مرۆڤی كه‌متره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.