Erbil 35°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 13:19

کیم جۆنگ ئون سەرپەرشتی تاقیکردنەوەی مووشەکی کروز دەکات

کوردستان TV
100%

دوای بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەک لە میدیاکانی کۆریای باکور کە تێیدا دەردەکەوێت مووشەکێک لە کەشتیی خوولی ئاراستە دەکرێت، ئاژانسی هەواڵی ناوەندی وڵاتەکە لەمبارەیەوە ئاماژەی بەوە دا کە سەرۆکی کۆریا خۆی سەرپەرشتی تاقیکردنەوەی مووشەکی کروز کردووە.

ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای باکور ڕایگەیاند: کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور له‌ بنکەی دەریایی فلۆتیلا له‌نێو کەشتییەکی سەر بە هێزی دەریایی کۆریای باکورەوە پشکنینی هەڵدانی مووشەکی کروز کردووە.

ڕاشیگەیاند: تاقیكردنه‌وه‌ی ئەم مووشەکانە لە چوارچێوەی مانۆڕە سەربازییەکانی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆدا هاتووە کە ئامانج لێی تەواوکردنی ئەرکەکانە لە شەڕدا.

هاوكات  سەرۆکی کۆریای باکور بڕیاری دا هێزی دەریایی باکور بەهێزتر بکات وەک گرووپێکی خزمەتگوزاری بەهێز و گشتگیر بە باشترکردنی کاریگەری شەڕ و ئامرازی مۆدێرن بۆ هێرش و بەرگری سەرزەوی و ژێر ئاو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.