Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:28

لەرووداوێكی هاتووچۆدا 13 كەس گیانیان لەدەستدا

کوردستان TV
100%

دەسەڵاتدارانی خۆجێیی وڵاتی پیرۆ ڕایانگەیاند، پاسێك لە سەر ڕێگای چیای ئەندێس كەوتۆتە خوارەوە و بەهۆیەوە 13 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە پێنج كەسیش بە سەختی برینداربوون.
ڕووداوەكە كاتێك ڕوویداوە كە پاسەكە نزیكەی پەنجا سەرنشینی هەڵگرتبوو لە شاری ڤیلكاچوامان لە ئەندێسەوە بەرەو لیما لە ناوچەی هوانكاڤێلیكای ئەندێس لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵات دەڕۆیشت.
لەوبارەیەوە پۆلیسێكی بنكەی پۆلیسی هوێتارا لە شاری هوانكاڤێلیكا ڕایگەیاند، لە رووداوەكەدا 13 كەس گیانیان لەدەستدا و پێنج كەسی دیكەش بە سەختی بریندار بوون.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.