زانكۆی ئه‌زهه‌ڕ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هێرشكردنه سه‌ر كلێساكان له‌لایه‌ن چه‌ند هاووڵاتییه‌ك له وڵاتی پاكستان سه‌ركۆنه كرد و جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئایینی ئیسلام و سه‌رجه‌م ئایینه‌كانی تریش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه قبووڵ ناكات.
زانكۆی ئه‌زهه‌ڕ له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: قورئانی پیرۆز كه ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی توندڕه‌وه‌وه له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌سووتێنرێ، هه‌مان ئه‌و قورئانه فه‌رمان ده‌كات كه نابێت هێرش بكرێته سه‌ر ناوه‌ند و شوێنه پیرۆز و خواپه‌رستییه‌كان جا سه‌ر به هه‌ر ئایین و مه‌زهه‌بێكدا بێت.
بڵاویشی كرده‌وه: ئه‌وانه‌ی له پاكستان هێرشیان كردۆته سه‌ر كلێسكان، ناوی قورئانی پیرۆزیان به خراپ به‌كارهێناوه، چونكه هه‌ردوو كاره‌كه ده‌چنه چوارچێوه‌ی تاوانه‌وه و له سه‌رجه‌م كتێبه پیرۆز و ئایین و عورفه‌كان و هه‌روه‌ها له ڕووی ئه‌خلاقیشه‌وه ئه‌مه قه‌ده‌غه كراوه.
زانكۆی ئه‌زهه‌ڕ داواشی كرد هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی بێ‌ڕێزییان به‌رامبه‌ر به قورئان كردووه و ئه‌وانه‌شی هێرشیان كردۆته سه‌ر كلێسا و شوێنه‌كانی خواپه‌رستی دادگایی بكرێن، داواشی له حكوومه‌تی وڵاتان كرد هه‌وڵی پاراستنی شوێنه ئایینییه‌كان بده‌ن و هه‌روه‌ها هه‌وڵی دامركانه‌وه رق و كینه و ئاژاوه‌كان بده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.