Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:34

نرخی دۆلار لە هەولێر و بەغدا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بينی

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەكانی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەرزبووەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە هەردوو بۆرسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 152 هەزار و 250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا.
سەبارەت بە نرخی دۆلار لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا، بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینی، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 153 هەزار و 250 دینار، هاوكات نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتە 151 هەزار و 250 دینار.
لەهەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان-یش نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 152 هەزار و 500 دینار. 
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.