شەمەندەفەرێکی خێرا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی ئاسام له فیلێکی کێوی مێینەی دا و بەهۆی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.
بەرپرسانی دارستان و پزیشکانی ڤێتێرنەری بەپەلە گهیشتنە گوندی کۆرکوریا لەنزیک گواهاتی، لەو شوێنه‌ی ڕووداوەکە ڕووی دابوو، بەڵام نه‌یانتوانی فیلەکە ڕزگار بکه‌ن.
گوندنشینانی ناوچەکە پێش ئه‌وه‌ی به یارمه‌تی كرێنێک فیله‌كه بشارنه‌وه، هه‌موویان گردبوونه‌وه و ڕێوڕه‌سمیان بۆ ڕێكخست.
زۆرجار فیلە کێوییەکان ڕێگەی خۆیان ون ده‌كه‌ن و ده‌چنه ناو ئه‌و شوێنانه‌ی مرۆڤیان لێ نیشته‌جێیه، بۆیه شەمەندەفەری خێرا لە ڕابردوودا دەیان فیلی کێوی لە ئاسام كوشتووە.
مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كرێت پێنج هه‌زار فیلی كێوی له ویلایه‌تی ئاسام هه‌بن، لای خۆیانه‌وه پارێزەران داوایان لە حکوومەت کردووە ڕێگری لە دەستدرێژی مرۆڤەکان بکات و ڕێڕەوی ئازاد بۆ فیلەکان ده‌ستنشیان بكرێت بۆ ئەوەی بە سەلامەتی لە ناو دارستانەکاندا بێن و بچن.
لەم ساڵانەی دواییدا فیلە کێوییهكان لە دارستانەکانەوە بە دوای خۆراکدا هاتوونەتە دەرەوە و چوونه‌ته ناو گوندەکانەوە و بەروبوومی كشتوكاڵییان لەناو بردووه و تەنانەت خەڵکیشیان كوشتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.