له شه‌وی ڕابردووه‌وه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی له بۆڕسه و نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو به‌رزبووه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆ سێشه‌میش نرخی 100 دۆلار تا 153 هه‌زار به‌رز بووه‌وه.
له شه‌وی ڕابردووه‌وه له سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌های دۆلار به‌هۆكارێكی نادیار ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه و ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه.
كاتژمێر 5ی سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌های 100 دۆلار له نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو له شاری هه‌ولێر و سلێمانی گه‌یشته 153 هه‌زار دینار، له شاری دهۆك و كه‌ركووكیش بۆ سه‌رووی ئه‌م نرخه به‌رزبووه و گه‌یشته 153 و 250 دینار.
له هه‌مان كاتدا له شاری به‌غدا به‌های 100 دۆلار بۆ 152 هه‌زار و 300 دینار به‌رزبووه‌وه و له سنووری پارێزگای به‌سڕه‌ش گه‌یشته 152 هه‌زار و 500 دینار.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه بانكی ناوه‌ندیی عێراق له هه‌وڵه‌كانی بۆ دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار به‌رده‌وامه و به‌های 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به 132 هه‌زار دینار دیاری كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.