ئه‌مڕۆ چوارشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا ته‌قه له باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا (كۆنگرێس) كرا و پۆلیسیش داوای له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كرد كه له‌نێو باڵه‌خانه‌كان خۆیان حه‌شار بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه قوربانی.
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه: كه‌مێك پێش ئێستا له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ته‌قه ئاراسته‌ی باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێس كراوه.
بڵاویشیان كرده‌وه: پۆلیس گه‌یشتۆته شوێنی ڕووداوه‌كه و به بڵندگۆ داوای له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كردووه كه له‌نێو باڵه‌خانه‌كه‌ن خۆیان حه‌شار بده‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ده‌وروبه‌ری باڵه‌خانه‌كه چۆڵكراوه و هێزه‌كانی پۆلیس له ناوچه‌كه بڵاوه‌یان پێ كراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌وه‌ی ته‌قه‌ی ئاراسته‌ی باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێس كردووه له ڕووی عه‌قڵه‌وه كه‌سێكی ناته‌واوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.