ئەمڕۆ چوارشەممە، فرۆشی نەختینەیی لە زیادكردنی ئاشكرای بانكی ناوەندی عێراق بۆ زیاتر لە 45 ملیۆن دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ بانكی ناوەندی لە زیادكردنیدا بۆ كڕین و فرۆشتنی دۆلاری ئەمریكی، بڕی 222 ملیۆن و 888 هەزار و 377 دۆلاری فرۆشتووە، كەبریتی بووە لە : 176 ملیۆن و 388 هەزار و 377 دۆلار بەشێوەی حەواڵە، 46 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بەشێوەی كاش.
ژمارەی ئەو بانكانەش كە دۆلاری كاشیان كڕیوە گەیشتووەتە 9 بانك.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەكانی بەغدا و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆرسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا نرخی 100 دۆلار بە 151 هەزار و 500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا.
لەهەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان-یش بازاڕی بۆرسە بەرزبوونەوەی تۆماركردووە، بەوپێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 152 هەزار دینار.
بانكی ناوەندی عێراق بڕێكی زۆری دۆلاری بەشێوەی كاش خستە بازار
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.