Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:26

بانكی بازرگانی عێراق پڕۆسەی گواستنەوەی پارە بۆ بازرگانان فراوانتر دەكات

کوردستان TV
100%

بانكی بازرگانی عێراق بڕیاریدا پڕۆسەی گواستنەوەی پارەی دەرەكی بۆ بازرگانان فراوانتر بكات.
لەوبارەیەوە عەقیل شووەیلی، رێگەپێدراوی بانكەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت: بۆ سنوورداركردنی بەرزبوونەوەی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازاڕە ناوخۆییەكاندا، بانكی بازرگانی عێراق ( TBI) بڕیاریدا دەستپێشخەری بكات بۆ فراوانكردنی بازنەی پڕۆسەی گواستنەوەی دارایی دەرەكی .
شووەیلی ڕوونیشیكردەوە ، ڕێگە دەدرێت بە هاوردەكردنی كەلوپەل بە نرخی ئاڵوگۆڕی بانكی ناوەندی عێراق بە 1320 دینار بۆ هەر دۆلارێك ، بەمەرجێك بەهای گواستنەوەی دەرەكی بۆ هەر بازرگانییەك لە مانگێكدا زیاتر نەبێت، كە بڕەكەی (100,000)تەنها سەد هەزار دۆلارە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پڕۆسەكە سەرەتا لە لقەكانی بانكەكەوە لە بەغدای پایتەخت دەست پێدەكات ،پاشان كار بۆ لقەكانی دیكەی دەرەوەی بەغدا دەكرێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.