باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕەتی دەکاتەوە ئەمریکا هیچ بانکێکی عێراقی سزادابێت، جەختیشی کردۆتەوە کە بەردەوام دەبن لە کارەکان بۆ باشتر پابەندبوون بە ڕێساکان.
ئەمڕۆ شەممە 29ـی 07ـی 2023 ئەلینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەبارەت بە پەیوەندیی تەلەفۆنی وەزارتی گەنجینەی ئەمریکا و بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند: دوێنێ وەزارەتی گەنجێنەی ئەمریکا و بانکی ناوەندیی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا، سەبارەت بە ڕێکارەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سنوودارکردنی کارەکانی 14 بانکی عێراقی.
ڕاشیگەیاند: دوای نیگەرانییەکان لەبارەی سپیکردنەوەی پارە، بانکی ناوەندیی عێراق ڕێکاری بەپەلەی گرتەبەر و هیچ بانکێکی عێراقی سزا نەدرا.
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق جەختی کردەوە کە "بەردەوام دەبین لە کارەکانمان بۆ باشتر پابەندبوون بە ڕێساکانی AML/CFT و دیجیتاڵکردنی ئابووری عێراق لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە بانکی ناوەندیی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.