Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 23:44

سوێد: بارودۆخی وڵاته‌كه‌مان له‌وپه‌ڕی مه‌ترسیدایه‌

کوردستان TV
100%

ده‌زگای ئاسایشی ناوخۆی وڵاتی سوێد ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ به‌هۆی ڕووداوه‌كانی سوتاندنی كۆپی قورئانی پیرۆه‌وه‌، بارودۆخی وڵاته‌كه‌یان له‌وپه‌ڕی مه‌ترسیدایه‌ و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی تیرۆریستیان له‌سه‌ره‌.

ده‌زگای ئاسایشی ناوخۆی سوێد (سابۆ) له‌ به‌یننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: سوتاندنی كۆپی قورئان له‌ سوێد و هه‌ڵمه‌ته‌ به‌رده‌وامه‌كان له‌ سۆشیال میدیا، كاریگه‌ری نه‌رێنییان كردۆته‌ سه‌ر وێنه‌ی سوێد له‌سه‌ر ئاستی جیهان.

ڕاشیگه‌یاند: له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئێستا وێنه‌ی سوێد له‌ وڵاتێكی دۆسته‌وه‌، گۆڕاوه‌ بۆ وڵاتێكی دوژمنی ئیسلام و موسڵمانان، زۆرێك پێیانوایه‌ هێرشه‌كانی سه‌ر موسڵمانان به‌ ڕه‌زامه‌ندی حكوومه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌روه‌ها به‌ مه‌به‌ست منداڵی موسڵمانان له‌لایه‌ن ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وڵاتی سوێده‌وه‌‌ ده‌ڕفێنرێن.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌موو ئه‌مانه‌ مه‌ترسین بۆ ئه‌گه‌ری هێرشی تیرۆریستی له‌لایه‌ن تاك و لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌ توندڕه‌وه‌كانه‌وه‌ بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان.

ده‌زگای ئاسایشی ناوخۆی سوێد جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ مه‌ترسی هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان له‌وپه‌ڕی به‌رزیدایه‌ و له‌ 5 پله‌ له‌ ئاستی سێ دایه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له‌ شاری ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوێد دووجار له‌لایه‌ن په‌نابه‌رێكی عێراقییه‌وه‌ به‌ناوی سه‌لوان مۆمیكا كۆپی قورئانی پیرۆز سوتێنرا، پێشتریش به‌هه‌مانشێوه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی تره‌وه‌ ئه‌م كاره‌ ئه‌نجامدرابوو.

ئه‌م بێ ڕێزییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ قورئانی پیرۆز، بووه‌ هۆكاری برینداركردنی هه‌ستی ملیۆنان موسڵمان و هه‌روه‌ها زۆرێك له‌ وڵاتانی ئیسلامیش دژی ئه‌م كاره‌ وه‌ستانه‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌ عێراق كه‌ باڵیۆزخانه‌ی سوێد له‌ شاری به‌غدا سوتێنرا، دواتریش به‌ فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه‌ له‌ شاری به‌غدا ده‌ركران و ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌ سیاسی و ئابوورییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ پچڕان.‌

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.