Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 23:45

داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی ڕابردوو ڕاگەیەنرا

کوردستان TV
100%

داھاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی حوزەیران، 7 ملیار و 179 ملیۆن و 760 ھەزار دۆلار بووە، بەراورد بە مانگی ئایاریش 126 ملیۆن و 240 ھەزار دۆلار کەمی کردووە.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی نەوتی عێراق پشت بەستن بە ئامارێکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داھاتی نەوتی فرۆشراوی مانگی حوەزیرانی بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند: بڕی ئەو نەوتەی کە لە مانگی حوزەیراندا ھەناردە کراوە، 100 ملیۆن و 59 ھەزار و 52 بەرمیل بووە کە کۆی گشتی داھاتەکەی  دەکاتە 7 ملیار و 179 ملیۆن و ٧٦٠ ھەزار دۆلار.

ڕاشیگەیاند: لە مانگی حوزەیراندا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، 98 ملیۆن و 725 ھەزار و 620 بەرمیل بووە، ھەروەھا بڕی نەوتی ھەناردەکراو بۆ ئوردن، گەیشتووەتە 299 ھەزار و 445 بەرمیل.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە لە مانگی حوزیراندا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە (71،755) دۆلار فرۆشراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، کۆی گشتیی داهاتی نەوت، 7 ملیار و 306 ملیۆن دۆلار بووە، بەمەش ئەم مانگە داهاتی نەوت، 126 ملیۆن و 240 ھەزار دۆلار کەمی کردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.