دوای ئه‌وه‌ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری بۆ سه‌رووی 158 هه‌زار به‌رز بووه‌وه، ئێستا نرخه‌كه‌ی كه‌مێك جێگیرتر بووه.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌های 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و پارێزگاكانی به‌غدا و باشووری عێراق گه‌یشته 158 هه‌زار دینار.
كه‌مێك پێش ئێستا (كاتژمێر 4:45) له نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك به‌های هه‌ر 100 دۆلارێك بریتی بووه له 156 هه‌زار و 500 دینار.
له شاری به‌غداش به‌های 100 دۆلار هه‌ر به به‌رزی ماوه‌ته‌وه و به‌رامبه‌ره به 156 هه‌زار و 400 دینار.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له شاری به‌غدا و له‌به‌رده‌م بانكی ناوه‌ندیی عێراق، هاووڵاتییان خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا و ناڕه‌زایه‌تییان به‌رامبه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار و كاڵا و شتوومه‌ك ده‌ربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.