لێژنه‌ی رێكاری له‌یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق، بریاریدا یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و نه‌فتی به‌سرا له‌كۆتا گه‌ری خولی نایابی عێراق به‌ئه‌نجامی سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی زاخۆ هه‌ژمار بكات.
ئه‌و بریاره‌ی لێژنه‌ی رێكاری له‌یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق دوای تانه‌ی یانه‌ی زاخۆ هات، كه یانه‌ی میوان سێ یاریزانی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی به‌شداری پێكردبوو، چونكه یانه‌ی نه‌فتی به‌سرا سێ یاریزانی سزای كه‌له‌كه‌بوونی كارتی ره‌نگاو ره‌نگیان هه‌بوو، بۆیه به‌شداریكردنی یانه‌ی نه‌فتی به‌سرا ئه‌حمه‌د زامل و حوسین عه‌مار و حه‌یده‌ر عه‌بدول ره‌حیم نایاسایی بوو، چونكه هه‌ر یه‌كێكیان سێ كارتی زه‌ردیان هه‌بوو، بۆیه نه‌ده‌بوو ئه‌و یاریزانانه به‌شداری ئه‌و یاریه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها لێژنه‌ی رێكای سزای پێنج ملیۆن پێ بژاردنی به‌سه‌ر یانه‌ی نه‌فتی به‌سرا سه‌پاندوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره نایاسایی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.