لە كاتێكدا بڕیار بوو ئەمڕۆ یەكشەمە شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان و مووچە گفتوگۆ بكات.
لەوبارەیەوە سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی لە لێدوانێكی تایبەت بە كوردستان تیڤی، رایگەیاند: سەردانەكەی ئەمڕۆی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دواخراوە و رەنگە سەردانەكە سبەی یان دوسبەی بۆ بەغدا ئەنجام بدرێـت.
جەختیشی كردەوە تا ئێستا هیچ كێشەیەك لەبەردەم ئەو سەردانەدا نییە و دواخرانەكەش بۆ ئەو دەگەرێتەوە كە هیشتا حكومەتی عێراق رێنماییەكانی جێبەجێكردنی بودجەی دەرنەكردووە و ئەمەش كاتی زیاتری پێویست بووە.
ئاشكراشی كرد، ئەگەر بەغدا پابەندی ناردنی بەشە بودجەی هەرێم بێت، ئەگەر هەیە لەگەڵ دابەشكردنی موچەی مانگی حەوتی لە عێڕاق، لەهەرێمی كوردستانیش موچەی مانگەكانی شەش و حەوت دوابەدوای یەك دابەش بكرێن.
ئەگەر بەغدا بودجە بنێرێت موچەی مانگی 6 و 7 بەیەكەوە دابەش دەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.