Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 13:41

بەهۆی كەمئاوییەوە لە 70%ی زەوییە كشتوكاڵییەكانی عێراق بوونەتە بیابان

کوردستان TV
100%

لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ،دووپاتی كردەوە كە 70%ی زەوییە كشتوكاڵییەكان لە ئەنجامی كەمی ئاوەوە بوونەتە بیابان.
فالح خەزعەلی، سەرۆكی لیژنەكە ڕایگەیاند: بەهۆی كەمبوونەوەی ڕێژەی ئاو لە حەوزی دیجلە و فورات،عێراق ڕووبەڕووی قەیرانی ئاو بووەتەوە و توركیا-ش بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان مافەكانی عێراقی لەبەردانەوەی ئاو لەبەرچاو نەگرتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی عێراق ئاگاداری مەترسییەكانی قۆناغی داهاتووە، بەو پێیەی پەرلەمان كۆنفرانسێكی لەسەر گۆڕانی كەشوهەوا ئەنجامدا، هەروەها لەلای خۆیەوە وەزارەتی كشتوكاڵ سێ كۆنفرانسی دیكەی لەوبارەیەوە سازكرد، بەتایبەتی كە عێراق پێنجەم وڵاتی كاریگەری گۆڕانی كەشوهەوایە و ئەمەش ئاماژەیە بۆ بوونی مەترسییەكی گەورە.
خەزعەلی ئاماژەی بەوەشكرد، كاریگەرییەكانی كەمی ئاو تەنها كاریگەری لەسەر زەوییە كشتوكاڵییەكاندا نەبووە، بەڵكو كاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاژەڵداریش هەبووە، كە بەرهەمەكانیان لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا بۆ لەسەدا 20 كەمیكردووە .
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.