سەرنشینانی نێو فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگری ئەمریكی، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما ،بێهۆش دەبن، ئەمەش بە هۆی لەكاركەوتنی ئامێرەكانی فێنك كردنەوەی نێو فڕۆكەكە بووە.
لەكاتی رووداوەكەشدا، كاپنی نێو فڕۆكەكە هەوڵی هێوركردنەوەی سەرنشینەكانی داوەو پێی راگەیاندوون كە ئەو دۆخەی ڕووبەڕوویان بووەتەوە، لەدەرەوەی كۆنتڕۆڵی تیمی فڕۆكەوانەكە بووە، هەموو هەوڵێكیشان داوە بۆ ئەوەی پلەی گەرمی نێو فڕۆكەكە كەم بكەنەوە.
هۆكاری لەكار كەوتنی ئامێرەكانی فێنك كردنەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە فڕۆكەكە بۆ چەند كاتژمێرێك لەسەر ڕێڕەوی فڕین لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هاری ڕید لە لاس ڤێگاس لە ئەمریكا وەستاوە.
لەوبارەیەوە كۆمپانیای ئەمریكی "هێڵی ئاسمانی دێڵتا" كە خاوەنی فڕۆكەكەیە، داوای لێبوردنی لە سەرنشینەكان كرد و لێكۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەكە دەست پێكردووە.
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە سەرجەم سەرنشینانی نێو فڕۆكەیەك بێهۆش دەبن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.