بڕیارە سبەی پارێزگاری ورمێ سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ پارێزگاری هەولێر لەبارەی کۆمەڵێک پرسی گرنگ کۆببنەوە.
ئەمڕۆ شەممە 22ـی 07ـی 2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: كاتژمێر 11:00ـی سبەی یەکشەممە پارێزگاری ورمێ بە یاوەری ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتار و به‌رپرسانی وڵاته‌كه سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵیان کۆ دەبینەوە.
سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوانیان ئومێد خۆشناو گوتی: له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران كۆده‌بینه‌وه و یه‌كێک له ته‌وه‌ره‌كان هاتنی زیارەتکارانی ئێرانییە کە به‌ره‌و کەربەلا بۆ به‌ڕێوه‌چوونی چله‌ی ئیمام حوسێن به‌ڕێ ده‌كه‌ون.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش دا، کارەکانی كردنه‌وه‌ی سنووری سیده‌كان كه له قۆناغی تەواوبوونییەتی، هەروەها پێداچوونەوە به ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هەولێر و ورمێ له‌باره‌ی جووڵە بازرگانییەکان كه له كۆبوونه‌وه‌كانی ڕابردوو تاوتوێ كرابوو گفتوگۆی سه‌ره‌كیت نێوان هه‌ردوولا ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.