Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 20:40

سەفین دزەیی و تێری وۆڵف لە کۆشکی سپی چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکەن

کوردستان TV
100%

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی سپی لەگەڵ بەرپرسی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی چەندین پرسی گرنگی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و ئەمریکایان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ هەینی 21ـی 07ـی 2023 سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە یاوەری تریفە عەزیز نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، لەگەڵ تێری وۆڵف بەرپرسی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆبووەوە.

ڕەحیم ڕەشیدی پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لە ئەمریکا، سەبارەت بە کۆبوونەوەکە پێی ڕاگەیاندین: لە کۆبوونەوەکەی نێوان سەفین دزەیی و تێری وۆڵف پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا تاوتوێ کراوە.

ڕاشیگەیاند: پرسی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، بەردەوامیی پشتیوانی و هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان پرسی سەرەکی کۆبوونەوەی نێوانیان بووە.

ڕەحیم ڕەشیدی هەروەها گوتی: پرسێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی نێوانیان تیرۆر و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆریستانی داعش و خۆڕێکخستنەوەی بووە ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە بووە.

پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەش دا کە شاندەکەی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەفین دزەیی لەگەڵ چەندین ناوەند و دامەزراوەی گرنگ و بڕیاربەدەستی ئەمریکا کۆ دەبنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.