Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 19:49

حكوومه‌تی هه‌رێم به‌مزووانه‌ پڕۆژه‌یه‌ك له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان ته‌واو ده‌كات كه‌ هاوشێوه‌ی نییه‌

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ به‌مزووانه‌ پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی له‌ سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان ته‌واو ده‌كرێت كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا هاوشێوه‌ی نییه‌.

هەوڵەکانی کابینەی نۆیەم بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری بەردەوامن و بۆ ئەو مەبەستە کار لەسەر پڕۆژەکانی سێکتەری ڕێگەوبان لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کراوه‌، به‌رپرسانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان

لە سنووری ئیدارەی گەرمیان پڕۆژەی ستراتیژیی بەرزەپردی هاتوچۆ جێبەجێ دەکرێت کە لە سنوورەکەدا هاوشێوەی نییە.

ئەم بەرزەپردە دەکەوێتە سەر ڕێگه‌ی نێوان شارۆچكه‌ی کەلار و شاره‌دێی ڕزگاری لە ئیدارەی گەرمیان و بە تەواوبوونی لە سێ مانگی داهاتوودا، سوودێکی زۆر بە خەڵکی ناوچەکە و شۆفێران دەگەیەنێت.

ئەکرەم ساڵح سەرۆکی شارەوانیی کەلار، لەبارەی بەرزەپردەکەوە گوتی "ئەمە یەکەمین بەرزەپردی سنووری ئیدارەی گەرمیانە و 80٪ـی کارەکانی تەواو بووە".

سەرۆکی شارەوانیی کەلار لەبارەی پێکهاتەی به‌رزەپردەکەوە گوتی "درێژییەکەی 900 مەترە و تێچووەکەشی 3 ملیۆن و 200 هەزار دۆلارە، ئەگەر کارەکان بەمشێوەیە بەردەوام بن لە سێ مانگی داهاتوودا دەخرێتە خزمەت شۆفێران".

بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە، کارئاسانییەکی زۆر بۆ شوفێران دەکرێت و قەرەباڵغیی شەقامەکەش کەمتر دەبێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.