ئه‌م پرسیاره به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن هاووڵاتییان و وڵاتانی جیهانی ئیسلامی و ته‌نانه‌ت وڵاتانی جیهانیش ده‌كرێ و ده‌گوترێته‌وه به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی بێڕێزیكردن و سوتاندنی كۆپیی قورئانی پیرۆز له وڵاتی سوێد.
دوێنێ پێنجشه‌م په‌نابه‌رێكی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقی به‌ناوی سهلهوان مۆمیكا له شاری ستۆكهۆڵم پایته‌ختی وڵاتی سوێد بۆ دووه‌مجار بێڕێزی به‌رامبه‌ر به كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆز ئه‌نجام دا، پێشتریش له رۆژی 28ی حوزه‌یرانی ڕابردوو هه‌مان كاری ئه‌نجامدابوو، ئه‌م كاره‌ی په‌نابه‌ره عێراقییه‌كه بووه هۆكاری به‌لایه‌نی كه‌م دڵته‌نگبوونی نزیكه‌ی دوو ملیار موسڵمان له جیهاندا.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسڕمان بوو، ئه‌وه بوو كه پۆلیسی وڵاتی سوێد جاره‌كه‌ی تر ته‌نانه‌ت دوێنێش نه‌ك ته‌نیا ڕێگری له ئه‌نجامدانی ڕووداوه‌كه نه‌كرد، به‌ڵكو پارێزگاریشی له سه‌لوان مۆمیكا كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه زۆره‌ی كه وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی له نزیك شوێنی ڕووداوه‌كه گردببوونه‌وه.
وه‌ك یاسا و نه‌ریت له وڵاتی سوێد هیچ ڕێگرییه‌ك نییه له ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی سوتاندن یاخود بێڕێیكردن به‌رامبه‌ر به كۆپی قورئان یاخود هه‌ر كتێبێكی ئاسمانی و ئایینی تر، ئه‌مه نه‌ك ته‌نیا له سوێد، بگره له زۆرێك له وڵاتانی ئه‌وروپا و جیهانیش یاسا بۆ ڕێگریكردن له بێڕیزیكردنی كتێبه پیرۆزه‌كان نییه.
پێشتر و ته‌نانه‌ت تا كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی 19 بێڕێزیكردن و سوتاندنی كتێبه ئاسمانی و ئایینییه‌كان له وڵاتی سوێد وه‌ك تاوانی هه‌ره‌گه‌وره هه‌ژمار ده‌كرا و سزاكه‌ی له‌سێداره‌دان بوو.
به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی كات ئه‌م بۆچوونه كاڵ بوویه‌وه و كاتێكیش حكوومه‌تی سوێد بووه سیسته‌مێكی عیلمانی و به دروست له ساڵی 1970 یاسای سزادان به‌هۆی بێڕێزیكردن به كتێبه ئاسمانییه‌كان به‌ته‌واوه‌تی له‌و وڵاته هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
هه‌رچه‌نده له ماوه‌كانی ڕابردوودا زۆرێك له وڵاتانی ئیسلامی داویان له حكوومه‌تی سوێد كردبوو ڕێگری بكات له دووباره‌بوونه‌وه‌ی دیارده‌كانی بێڕێزیكردن و سوتاندنی كۆپی قورئان یاخود كتێبه ئاسمانییه‌كان، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی بڕیاری ڕێگریكردن له ڕووداوێكی هاوشێوه یاخود هه‌ر گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانێكی تر به‌ده‌ست پۆلیسی سوێدهوهیه نه‌ك حكوومه‌ت.
حكوومه‌تی سوێد وه‌ك هه‌میشه وه‌ڵامی بۆ داواكاری وڵاتانی ئیسلامی بۆ ڕێگریكردن له سوتاندنی كۆپی قورئان ئه‌وه بووه كه ئه‌مه لای ئه‌وان "ئازادی ڕاده‌ربڕینه" و ئه‌م ئازادییه‌ش له ده‌ستووری وڵات‌دا چه‌سپێنراوه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌گوێره‌ی ده‌ستوور، پۆلیسی سوێدیش هه‌ر به ئاره‌زوو ناتوانێ بڕیاری ڕێگریكردن له هه‌ر ڕووداوێكی بێڕێزیكردن به كتێبه ئاسمانی و ئایینییه‌كان بدات، به‌ڵكو ده‌بێت به‌ڵگه‌ی پێویست پێشكه‌ش بكات كه ئه‌نجامدانی كاره‌كه ده‌بێته هۆكاری دروستبوونی پشێوی و مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانی هاووڵاتییان.
له ساڵی ڕابردوو پۆلیسی سوێد به‌بیانۆی مه‌ترسی بۆ سه‌ر خاك و ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی، داوایه‌كی گردبوونه‌وه و هه‌وڵی سوتاندنی قورئانی پیرۆزی ره‌تكردبووه‌وه، به‌ڵام دواتر دادگه‌ی سوێد به‌ڵگه‌كانی ڕه‌ت كرده‌وه و داوای له به‌رپرسانی پۆلیس كرد به‌ڵگه‌ی زیندووی ئه‌گه‌ری هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان پێشكه‌ش بكه‌ن.
له وڵاتی سوێد یاسای رق و كینه هه‌یه و به‌گوێره‌ی ئه‌م یاسایه دروستكردنی رق و كینه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه و ئایین و ده‌ستدرێژی و كۆمه‌ڵایه‌تی به هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان قه‌ده‌غه، ئینجا موسڵمانان پێیانوایه بێڕێزیكردن و سوتاندنی كۆپی قورئانی پیرۆز ده‌چێته بازنه‌ی ئه‌م یاسایه و بێ ڕێزییه به‌رامبه‌ر به موسڵمان و ده‌بێت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگری لێ بكرێت، به‌ڵام حكوومه‌تی سوێد ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و به‌ڵكو به ئازادی ڕاده‌ربڕین ناوی ده‌بات.
هه‌رچه‌نده پۆلیسی سوێد ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه دووباره داوای كردووه سنوورێك بۆ ڕێگه‌پێدانی بێڕێزیكردن و سوتاندنی قورئانی پیرۆز دابنرێت به بیانۆی دروستكردنی رق و قینه و سه‌رهه‌ڵدانی پشێوی و مه‌ترسی بۆ سه‌ر وڵات، به‌ڵام دادگه‌ی سوێد تا ئێستا وه‌ڵامی داواكه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.