پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له سنووری شارۆچكه‌ی شاره‌زوور ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل رووی دا و به‌هۆیه‌وه 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 6 كه‌سی تریش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (كوردستان تیڤی) ڕووداوه‌كه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی زه‌ڕایه‌ن – سه‌یدسادق ڕوویداوه و تێیدا دوو ئۆتۆمبێل پێكیان داداوه.
له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ش 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه هه‌رسێكیان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن و پێكهاتوون له پیاو و ئافره‌ت و منداڵێك.
برینداره‌كانیش گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌زوو و به‌شێكیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.