شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی پێشبینی كرد سبه‌ی شه‌ممه ئاسمانی ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی بۆ په‌ڵه‌هه‌ور بگۆڕدرێت و به‌هۆیه‌وه له هه‌ندێ كاتدا تاوه‌باران ببارێت و هه‌روه‌ها بروسكه‌ش دروست ببێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: سبەی شەممه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ ده‌بێت.
ڕاشیگه‌یاند: لە کاتەکانی پاش نیوەرۆی سبه‌ی شه‌ممه‌دا لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاوییەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر ئاسمان دەگۆرێت بۆ پەڵەھەور و ھەندێک کاتیش نیمچەھەور.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بۆ ماوەیەکی کورت لە ھەندێ له ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەت سنووری قەزای چۆمان ئەگەری دروستبوونی کەڵەکە ھەوری بروسکە و تاوەباران دەبێت.
ئاراس جه‌بار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: سبه‌ی شه‌ممه پلەکانی گەرما بەرێژەی 1 پلە بەراورد بە ئەمرۆ هه‌ینی بەرزتر دەبێت، هه‌روه‌ها بای باکوری رۆژھەڵات لە کاتەکانی سبەی شەودا لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین چالاک دەبێتەوە بەخێرایی 15-35 کم لە کاتژمێرێکدا.
شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی سبه‌ی شه‌ممه‌ی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
ھەولێر: 44
سلێمانی: 43
دھۆک: 44
ھەڵەبجە: 44
کەرکووک: 45
گەرمیان: 47
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.