Erbil 4°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 21:32

پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌ممه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ پله‌كانی گه‌رما له‌م دوو ڕۆژه‌دا هه‌ر به‌ به‌رزی ده‌مێننه‌وه‌.

كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاره‌كان ڕایگه‌یاند: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماره‌كانی دوێنێ پێنجشه‌م.

ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرئاو ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رمای سبه‌ی شه‌ممه‌ش‌ ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزتر ده‌بێت له‌ تۆماره‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كرد:-

هەولێر: 44 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 42 پلەى سیلیزى

دهۆک: 44 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 46 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 45 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 31 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 44 پلەى سیلیزى

سۆران: 43 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 47 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.