دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ و وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلدا له سنووری شارۆچكه‌ی سیده‌كان، دوو هاوسه‌ر گیانیان له‌ده‌ست دا.
ڕووداوه‌كه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كۆێستانه‌كانی لۆلان و خنێره له سنووری شارۆچكه‌ی سیده‌كان ڕوویداوه و تێیدا ئۆتۆمبێلێكی جۆری (پیكاب ئه‌ڕنه‌ب) تووشی هه‌ڵدێر و وه‌رگه‌ڕان بووه‌ته‌وه كه پیاوێك به‌ناوی خۆشه‌وی سلێمان حادێ و ئافره‌تێك به‌ناوی دوڕ مسته‌فا حه‌دۆ كه هاوسه‌ری یه‌كترن، تێدابووه.
له ڕووداوه‌كه ئافره‌ته‌كه دوڕ مسته‌فا حه‌دۆ ته‌مه‌ن 60 ساڵ ڕاسته‌وخۆ گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام پیاوه‌كه خۆشه‌وی سلێمان حادێ ته‌مه‌ن 70 ساڵ بریندار بووه و دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سیده‌كان، ئه‌ویش گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هه‌ردوو هاوسهركه دانیشتووی گوندی بۆكرانی سنووری شاره‌دێی مه‌زنێ سه‌ر به شارۆچكه‌ی مێرگه‌سۆرن و بۆ كاری هه‌نگه‌وانی چوونه‌ته كوێستانه‌كانی سیده‌كان.
له‌م مانگه‌دا ئه‌مه دووه‌م ڕووداوی هاتوچۆیه له سنووری كوێستانه‌كانی لۆلان به‌هۆی خراپی ڕیگهوبانهكانهوه ڕوو ده‌ده‌ن و به‌هه‌ردوو ڕووداوه‌كه 3 هاووڵاتی بوونه‌ته قوربانی.
وێنه: خۆشه‌وی سلێمان حادێ كه له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.