Erbil 2°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 23:40

گوته‌بێژی پارتی ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌سه‌ر هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی سوێد و سوتاندنی قورئانی پیرۆز بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌می هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی سوێد و سوتاندنی قورئانی پیرۆز بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئیدانه‌ی هه‌ردوو كاره‌كه‌ی كرد.

مه‌حموود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند "بەناوی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ئیدانەی هەڵکوتانەسەر و سووتاندنی باڵوێزخانەی وڵاتی سوید لە بەغدا دەکەین و ئەو ڕەفتارە دژ بە دەستوور و یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان دەزانین".

ڕاشیگه‌یاند "لە هەمانکاتیشدا ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەین و دژی سووتاندن و بێڕێزیکردنین بە پەرتووکە پیرۆزەکانی هەموو ئایینەکان".

گوته‌بێژی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "پشتگیری لە بەڕێز سوودانی و حکوومەتی فیدراڵی عێراق دەکەین بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە کردەوانە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.