باسم عەوادی، گوتەبێژی حكومەتی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە رایگەیاند:محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕێنمایی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی كرد بۆ كشانەوەی بەرپرسی كاروباری عێراق لە باڵیۆزخانەی كۆماری عێراق لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید.
هەروەها گوتی: هاوكات سوودانی داوایەكی ئاراستەی باڵیۆزی سوید لە بەغدا كرد بۆ ئەوەی خاكی عێراق بەجێبهێڵێت، ئەمەش وەك كاردانەوەیەك بۆ دووبارە مۆڵەتی حكومەتی سوید بۆ سووتاندنی قورئانی بەرز و سوكایەتیكردن بە پیرۆزییەكانی ئیسلامی و سووتاندنی ئاڵای عێراق.
پێشتریش موقتەدا سەدر، سەركردەی رەوتی سەدر، هۆشداری دایە حكوومەتی سوید لەهەمبەر رێگەدان بەدووبارە سووتاندنی قورئانی پیرۆز، هەروەها سووتاندنی ئاڵای عێراق لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆكهۆڵم و رایگەیاند كە چاوەڕوانی هەڵویستی فەرمی حكوومەتی عێراق دەكەن .
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ژمارەیەكی زۆر لە لایەنگرانی رەوتی سەدر لە بەردەم باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا گردبوونەوە و نارەڕزایەتییان دەربڕی لەهەمبەر حكوومەتی سوید كە رێگەی داوە جارێكی دیكە قورئانی پیرۆز لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆكهۆڵم بسووتێندرێت.
لە میانی خۆپیشاندانەكەدا، لایەنگرانی سەدر هەڵیانكوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا و بەشێكی باڵیۆزخانەكەیان سووتاند.
سوودانی داوا لە باڵیۆزی سوید دەكات خاكی عێراق بەجێبهێڵێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.