Erbil 2°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 23:28

ئه‌و خۆراكانه‌ كامه‌ن كه‌پێویسته‌ زیاترله‌ وه‌رزی هاویندا بخورێن

کوردستان TV
100%


بۆ  به‌رنگاربوونه‌وه‌ی به‌رزی پله‌ی گه‌رما و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌ سه‌ر پێست و جه‌سته‌ و پاراستنی له‌ وشك بوونه‌وه‌  و ڕێگه‌ گرتن له‌ زۆربوونی كێش  و  قه‌ڵه‌وی بێجگه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ی بڕی گونجاو له‌ ئاو  (د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژه‌ڵه‌یی – پسپۆری زانستی خۆرك) له‌ نووسنێكی ده‌ڵێت" پێویسته‌  گرنگی زیاتر بدرێت به‌م خۆراكانه‌ له‌ وه‌رزی  هاوین : 
 1- شووتی  و كاڵه‌ك  : شووتی  نزیكه‌ی ( % 90  )  ئاوه‌  بێجگه‌ له‌ بوونی بڕێكی  له‌ مادده‌ ڕیشاڵیه‌كان و دژه‌ ئۆكسانه‌ به‌هێزه‌كانی  وه‌ك  لایكوپین و  ڤیتامین ( A , C )  : ئه‌و ڤیتامینانه‌ش  زۆر گرنگن  بۆ پاراستنی خانه‌كانی پێست  ،  هه‌مان شت  بۆ كاڵه‌كیش  هه‌ر ڕاسته‌  . 
 2-زه‌ڵاته‌ی وه‌رزی ؛ كه‌ له‌ ته‌ماته‌ و ترۆزی یا خه‌یار یا كاهوو پێك هات بێت ؛ ته‌ماته‌  ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ لایكۆپین  كه‌ دژه‌ ئۆكسانێكی به‌هێزه‌ ، ترۆزی و خه‌یارو كاهوو  له‌ (  %  95 --  96 )  پێكهاتوون  بێجگه‌  له‌ كانزای پۆتاسیۆم و  ڤیتامین ( C )  و  مادده‌ ڕیشاڵیه‌كان . 
 3- بێریه‌كان  : بلۆبێری ، شلیك ، توو ،  شاتوو  : بڕێكی كه‌م له‌ كالۆری و  بڕێكی باش  له‌ مادده‌ دژه‌ ئۆكسانه‌كان و ڤیتامینه‌كان و پۆتاسیۆمیان تێدایه‌  .  
 4- ماسیه‌ چه‌وره‌كانی وه‌ك ماسی  سه‌لموون  كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ چه‌ورییه‌ سوودبه‌خشه‌كان و ئۆمێگا - سێ  ؛ هه‌روه‌ها  سه‌رچاوه‌كانی تری ئۆمێگا سێ و چه‌ورییه‌  به‌ سووده‌كانی  وه‌ك  گوێز و فستق و بادام .
 5- گێلاس  : ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ دژه‌ ئۆكسانه‌كان كه‌ گرنگن بۆ پاراستنی پێست و  پێكهاتنی  مادده‌ی كۆلاجین  بێجگه‌ له‌ بوونی پۆتاسیۆم و  بڕێكی زۆر له‌ ئاو  و  بڕێكی كه‌م له‌ كالۆری  . 
6- ماست  :  سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی  پڕۆتین  و پڕۆبایتكه‌كانه‌   بژارده‌یه‌كی  باشه‌ له‌ كاتی ڕێجیم و خۆپاراستن له‌ قه‌ڵه‌وی  .
 7- هه‌نار  ؛ سووده‌كانی گه‌لێك  زۆرن  له‌ كۆتایی  هاوین له‌ كاتی پێگه‌یشتنی هه‌ناری خۆماڵی  گرنگه‌ ڕۆژانه‌ بخورێت  .
8- پاقله‌مه‌نیه‌كان  : سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی  پڕۆتین  و  مادده‌ ڕیشاڵیه‌كان و وزه‌ن.  
9- ئه‌و خۆراكانه‌ی كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ كانزای پۆتاسیۆم كه‌ ڕۆڵێكی باڵای  هه‌یه‌  بۆ  ڕێگری كردن له‌ وشك بوونه‌وه‌ی جه‌سته‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستی  تینوویه‌تی  وه‌ك پڕته‌قاڵ ،  ئه‌ڤۆگادۆ ، فاسۆلیا ،   سپێناخ ،  ، په‌تاته‌  ، ته‌ماته‌ ، ماست  ، مۆز  .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.