دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق راگەیاند كە لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا لە پارێزگای نەجەف، یەكێك لە "مەترسیدارترین" بازرگانانی ماددەی هۆشبەر كوژرا.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە هێزەكانیان ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ دەستگیركردنی یەكێك لە "مەترسیدارترین" بازرگانانی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای نەجەف بەناوی (حەسەن هادی) ئەنجامداوە كە پێشتر هەشت یاداشتنامەی دەستگیركردنی بۆ دەركرابوو.
راشیگەیاندووە كە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، بازرگانەكە رووبەڕووی هێزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی بووەتەوە و هاتووە "لە میانی شەڕ و پێكدادانەكەدا، بازرگانەكە لەلایەن هێزەكانی سەربە دەزگای ئاسایشی نیشتمانییەوە كوژراوە.
یەكێك لە مەترسیدارترین بازرگانانی ماددەی هۆشبەر كوژرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.