Erbil 2°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 00:34

باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا : حكومەتی عێراق شكستیهێنا لە پاراستنی باڵیۆزخانەكەمان

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە، تۆبیاس بیلسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوید ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی عێراق لە بەرپرسیارێتی خۆیان لە پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان شكستیان هێناوە، هاوكات دەسەڵاتدارانی سوید بڕیاریانداوە باڵیۆزخانەكەیان لە بەغدا دابخەن.
وەزیری دەرەوەی سوید گوتی: هێرشەكەی سەر باڵێوزخانەكەمان لەبەغدا قبووڵكراو نییە، ئاماژەی بەوەشدا كە دەسەڵاتدارانی عێراق لە بەرپرسیارێتی خۆیان لە پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان شكستیان هێناوە.
دەسەڵاتدارانی سوید بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە بڕیاریانداوە باڵیۆزخانەكەیان لە عێراق دابخەن و خزمەتگوزارییەكانیان ڕابگرن .
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سەدان خۆپیشاندەرهەڵیانكوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە ناوەڕاستی بەغدا و ئاگریان تێبەردا، ئەمەش وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر بە سووتانی چاوەڕوانكراوی كۆپییەكی قورئان لە سوید.
لە بەرامبەردا  حكومەتی عێراق لایەنە ئەمنییەكانی ڕاسپارد كە لێكۆڵینەوەی بەپەلە ئەنجامبدەن و ڕێوشوێنی ئەمنی پێویست بگرنەبەر بە ئامانجی ئاشكراكردنی بارودۆخی ڕووداوەكە و دەستنیشانكردنی ئەنجامدەرانی ئەو كارە .
لەلایەكی دیكەوە حكومەتی عێراق هەڕەشەی لە حكومەتی سوید كرد كە پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانیان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی ڕووداوی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەپچڕێنێت ، هاوكات ڕووداوی سووتاندنی باڵیۆزخانەی سویدیشی لە بەغدا بە پێشێلكارییەكی ئەمنی داناو كە دەبێت چارەسەر بكرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.