بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەدان خۆپیشاندەر هەڵیانكوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا و ئاگریان تێبەردا.
لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: لێكۆڵینەوەی لەبارەی سووتاندنی باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا دەست پێكردووە.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە:ئێمە بە توندترین شێوە ڕووداوی سووتاندنی باڵیۆزخانەی شانشینی سوید لە بەغدا، لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئیدانە دەكەین.
ئاماژەی بەوەشكردووە، حكومەتی عێراق لایەنە ئەمنییەكانی ڕاسپاردووە كە لێكۆڵینەوەی بەپەلە ئەنجامبدەن و ڕێوشوێنی ئەمنی پێویست بگرنەبەر بە ئامانجی ئاشكراكردنی بارودۆخی ڕووداوەكە و دەستنیشانكردنی ئەنجامدەرانی ئەو كارە و لێپرسینەوەیان بەپێی یاسا.
شایانی باسە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە میانی خۆپیشاندانێكدا كە لەلایەن لایەنگرانی ڕێبەری ڕەوتی سەدری موقتەدا سەدر ڕێكخرابوو، هێرشكرایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا ئاگری تێبەردرا.
هێرشەكە بۆ سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا دوای ئەوە دێت كە پۆلیسی سوید ڕێگەی بە ڕێكخستنی كۆبوونەوەیەكی بچووك لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆكهۆڵم دا، كە ڕێكخەرەكە بە نیازە ڕۆژی پێنجشەممە كۆپییەكی قورئان و ئاڵای عێراق بسووتێنێت.
قبل ساعات عن موعد تظاهرة حرق القرآن الكريم والعلم العراقي في السويد.. متظاهرون صدريون يحرقون السفارة السويدية في بغداد pic.twitter.com/oMbs8kIPe8
— ابو سكينة الزيدي T . M (@Takleeff77) July 20, 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.